بۆمبەکەی پلاسخارت

22/05/2021
431 جار خوێندراوەتەوە

سەردار ھەرکی

- سوپاس پلاسخارت بۆ راستگۆیی و خەمخۆریەکەت .
- لە بری میلەتێکی یەک ریز و یەکگرتوو  وڵاتمان لەت لەت کرد وکۆمەڵگەمان بەرەو حزبی بوون برد وەکو کەشتیەکی نوحمان لێکردووە لەھەر شتێک دەبێت دوو جۆری تێدابیت .
- دەبێت سود لە مێژوو وەرگرین تاکو وەکو ھەرێمی تیگرایمان بەسەر نێت، ئەوەی مێژوو نەخوێنتەوە ھەڵەکانی دووبارە دەکاتەوە .

وتەکەی پلاسخارت لە کونفرانسی دەستور و بەرامبەر زۆرینەی پەرپرسە باڵا حکومی و حزبیەکانی کوردستان کە گوتی (وامەزانن قەوارەی ھەرێمی کوردستان کە قوربانییەکی زۆری ویستوە ھەتا ھەتا دەمێنێتەو) بۆ بەشێکی زۆرمان شتێکی نوێ نەبوو چونکە زۆربەمان درکمان بەو مەترسییە کردبوو وە چەندین بابەتمان لەسەر نوسیوە، شتە نوێیەکە ئەوە بوو کە بەرامبەر ئەو ھەموو بەرپرسە باڵایە وە لەلایەن  کەسایەتیەکی وا ھەستیار وەک بومبێک وابوو. 

پلاسخارت باسی لە چەند خالێکی کرنگ کرد کە ھەموومان ماوەیەکە مەبەستمانە (گەندەڵی، لەت لەت بوون و بەحزبی بوونی کومەڵگەی کوردستانی، پرسی ئازادییەکان).

لەھەموو یٔەو خاڵانە بە کورتی دەتوانین بلێین یٔێمە بە پێچەوانەی شەپۆل مەلە دەکەین واتە رێیەکمان گرتوەتە بەڕ پێچەوانەی یٔەو ستراتیجیەتەی کە دەمانگەیەنێتە ئامانج، لە بری وڵاتێکی شەفاف و دەستپاک لەو پەری گەندەڵین، لە بری میلەتێکی یەکڕیز و یەکگرتوو وڵاتمان لەت لەت کرد وکومەلگەمان بەرەو بەحزبی بوون برد وەکو کەشتیەکەی نوحمان لێکردوە لە ھەر شتێک دەبێت دوو جۆری تێدابیت، لە بڕی وڵاتێکی ئازاد و دیموکرات و نمونەیی جوان و سەرنجراکێش ھێدی ھێدی  پاشەکشە دەکەین و ئازادیەکان بەرتەسک دەکەینەوە، بەیاننامەکانی کونسلگەریەکان و نەتەوە یەکگرتوەکان پشتراستکەرەوەی ئەو راستیەن .

پلاسخارات باسی لە راستیەک کرد پێش جەند کە مانگێک بینیمان ئەویش نمونەی ھەرێمی تیگرای بوو لە ئەسیوبیایە کە لە ھەندەک ڕووەوە لە ھەرێمی کورستان دەچێت، ژمارەی دانیشتوانی پێنج ملیونە و لە باکوری وڵاتە، شوێنەکەیان شاخاویە، و ماوەکی زۆر وەک بیچە القبان بوون لە دەسەڵاتی ئەسیوبیا، بەڵام بەرپرسانی تیگرای کە لە دەسەڵات بوون دوور بین و براگماتیک نەبون و ھەوڵیان نەدا وڵاتێکی دیموکرات و شەفاف دروست بکەن وکێشەکانیان زوو چارەسەر بکەن کە ماوەیەکی زۆر کەلەکە ببوون  .لە مانگی چوار سالی ٢٠٢٠ شەر دەستی پێکرد و تەواوی ھەرێمی تیگرای لە لایەن ئەسیوبیەکان کۆنترول کرا.

دەبێت سود لە مێژوو وەرگرین تاکو وەکو ھەرێمی تیگرایمان بەسەر نێت، ئەوەی مێژوو نەخوێنێتەوە ھەمان ھەڵەکانی دوربارە دەکاتەوە، شەرمەزاریەکە گەورەترە کاتێ مێژوو ناخوێنیتەوە و ھەڵەکان دوبارە دەکەیەوە , مێژونوسی یۆنانی پولیبیوس دەلێت (گرنگە بۆ ئەوانەی مێژوو دەخوێننەوە تێروانینی ھۆکارەکانی روداوەکان بەدەست بێنن، و ئەو دەسەڵاتەی لە رێگای باشترین سیاسەت بەدەست دێت) 
سوپاس پلاسخارت بۆ راستگۆیی و خەمخۆریت