ھەموو ڕۆژێک زەڵاتە بخۆ بۆئەوەی مێشک بەچالاکی و گەنجی بمێنێتەوە

ھەموو ڕۆژێک زەڵاتە بخۆ بۆئەوەی مێشک بەچالاکی و گەنجی بمێنێتەوە
توێژینەوەیەکی تازە دەریخستووە ئەگەر لە ڕۆژێکدا بۆ جارێک زەڵاتە یان سەوزەو میوە بەھەموو جۆرەکانییەوە، بخۆیت، ئەوا مێشک زۆر گەنجتر دەردەکەوێت لە تەمەنی ئاسایی خۆت.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە، ئەو کەسانەی لانیکەم ژەمێکی خواردنیان سەوزەو میوە یان زەڵاتەیە، مێشک و بیرو ھۆشیان کەمتر ڕوبەرووی پیربوون دەبێتەوە، بەبەراورد بەو کەسانەی کە ھیچ ژەمێکیان ئەو جۆرە خواردنانەی تێدا نیە.
ھەر بەپێی توێژینەکە کە لەلایەن زانکۆی "Rush" لە شیکاگۆ ئەمریکا ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی لەناو ژەمە خواردنەکانیاندا زەڵاتە یان سەوزەو میوە، ھەیە، مێشکیان ١١ ساڵ گەنجترە لە تەمەنی خۆیان، ھەربۆیە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە ڕێنمایی ئەوەمان دەکەن کە بەھیچ جۆرێک دەستبەرداری خواردنی سەوزەو میوەو زەڵاتە نەبن و بیکەنە ناو ژەمە خواردنەوە.