ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سەدانی تیرۆریستی داعش چوونەتە دەوروبەری دیمەشق

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سەدانی تیرۆریستی داعش چوونەتە دەوروبەری دیمەشق
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی چوونی ژمارەیەکی زۆر لەتیرۆریستانی داعش بۆ دەوروبەری دیمەشق ئاشکرا دەکات. 
بەپێی راگەیەندراوێکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەپێی ئەو زانیارییە ھەواڵگرییانەی بەدەستیان گەیشتووە، سەدان تیرۆریستی سەر بەداعش گەیشتوونەتە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شاری دیمەشقی پایتەختی سوریاو زۆربەشیان ئەو گەورە تیرۆریستانەن کە لەرەققەو دیرەزور ھەڵاتوون.
 راشیگەیاندووە، سەرجەم ئەو ناوچانەی تیرۆریستەکانی داعش روویان لێکردووە لەژێر دەسەڵاتی سوپای سوریان و ئامانجی تیرۆریستانیش لەچوونیان بۆ ئەو ناوچانانە درووستکردنەوەی پێگەیەکی نوێیە بەتایبەتی کە لەئێستادا ھیچ ناوچەیەک لەعێراق و سوریا لەژێر دەسەڵاتیاندا نەماوە.