گەنجێك لە پاڵەوانێتیی یاریی فۆڕتنایت 3 ملیۆن دۆلار دەباتەوە

گەنجێك لە پاڵەوانێتیی یاریی فۆڕتنایت 3 ملیۆن دۆلار دەباتەوە

گەنجێكی ئەمریكی لە پاڵەوانێتیی جیهانیی یاریی فۆڕتنایت 3 ملیۆن دۆلاری بردەوە و بووە پاڵەوانی جیهان.

لە پاڵەوانێتیی جیهانیی بۆ یاریی ئەلیكترۆنی فۆڕتنایت كە بڕی خەڵاتەكانی 30 ملیۆن دۆلار بووە، گەنجێكی تەمەن 16 ساڵی ئەمریكی بە ناوی کایل گریسدوف پلەی یەكەمی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنا، بەوەش بڕی 3 ملیۆن دۆلاری بردەوە.

هەر لە پاڵەوانێتییەكەدا، گەنجێكی بەریتانی بە ناوی جادین ئاشمان بەبەدەستهێنانی پلەی دووەم، بڕی یەك ملیۆن جونەی ئیسترلینی بردەوە.

یاریی فۆڕتنایت یارییەكی ئەڵكترۆنییە لە ساڵی 2017ەوە خراوتە كار و بەكارهێنەرێكی زۆری هەیە بە تایبەت لە ناو گەنجاندا.