گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەزیادبووندان

گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەزیادبووندان

دوای کرانەوەی ئاسمانی تورکیا بە رووی ھەرێمدا، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی زیادیانکردووە و فڕۆکەخانەی سلێمانیش بۆ دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ھەولێر بە رەسمی داوایەکی ئاڕاستەی ھێڵی ئاسمانیی عێراقی کردووە.


تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژە بە زیادبوونی گەشتە نێودەوڵەتییەکان و رایدەگەیەنێت: لە دوای کرانەوەی ئاسمانی تورکیا بە رووی ھەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕۆژانە زیاتر لە 1000 بۆ 1500 ھاووڵاتی گەشتیان کردووە.

راشیگەیاند: لە ئاستی ناوخۆدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی داوای لە ھێڵی ئاسمانی عێراقی کردووە گەشتی نێوان ھەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر دەستپێبکات، وەک ئاسانکارییەک بۆ گەشتی ھاووڵاتیان و کەمبوونەوەی رووداوەکانی ھاتووچۆ.

لەلایەن خۆشیەوە، ھەردی محەمەد، سەرپەرشتیار لە کۆمپانیای زێڕین تڕاڤڵ رایگەیاند: لە 75%ی فاکتەری گەشتکردن لە کوردستان و عێراق پەیوەستە بە گەشتەکانی تورکیاوە.