کۆمپانیای ھواوی سەدان کارمەندی خۆی لە ئەمریکا دوردەخاتەوە

کۆمپانیای ھواوی سەدان کارمەندی خۆی لە ئەمریکا دوردەخاتەوە

کۆمپانیای (ھواوی تەکنولوجیز) پلان دادەنێت بۆ دورخستنەوەی رێژەیەکی زۆری کارمەندانی لە ئەمریکا ، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆمپانیای تایبەت بە پەیوەندیەکانی چین لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی لیستی ڕەشەوە.

 پێشبینی دەکرێت پرۆسەی دورخستنەوەکە سەدان کارمەند لە چەند پۆستێک بگرێتەوە لە یەکەی توێژینەوەو پەرەپێدانی ھواوی لە ئەمریکا لە ئۆفیسی(ۆچرۆی تەکنۆلۆجیز) کە نزیکی ٨٥٠ کارمەندی ھەیە لە سەنتەرەکانی توێژینەوە لە ناوچەکانی ئەمریکا .

رۆژنامەی  وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاندوە کۆمپانیاکە بژاردەیەکی خستۆتە بەردەم کارمەندە چینیەکان ئەویش بریتیە لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان و دەست بەکاربونیان لەئۆفیسی ئەوێ.

لە ئێستاشدا کۆمەڵێک لە کارمەندان ئاگادارکراون لە دورخستنەوەیان، ھەروەھا لە داھاتویەکی نزیکدا چەندین پۆست ڕادەگەنرێت.