کادران و جەماوەری یەکێتی داوای بەستنی کۆنگرە دەکەن لە وادەی خۆیدا

کادران و جەماوەری یەکێتی داوای بەستنی کۆنگرە دەکەن لە وادەی خۆیدا
کادران و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازی لە پێشنیارەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند دەکەن بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە ٥ی ئاداری ئەمساڵ و داوا دەکەن ئەو وادەیە دوانەخرێت.
بەستنی کۆنگرەی یەکێتی لە ٥ی ئاداری ئەمساڵ بۆتە خواستێکی جەماوەری کادران و لایەنگرانی یەکێتی و جەختدەکەنەوە لەسەر بەستنی کۆنگرە لەو وادەیە.
داواش دەکەن لەپێناو نوێکردنەوەی ریزەکانی یەکێتی کۆنگرەی چوار لە ٥ی ئاداری ئەمساڵ ببەسترێت.