ڕووسیا لە هەڵدانی موشەكێك كە بەوزەی ئەتۆمی كاردەكات شكستدەهێنێت

ڕووسیا لە هەڵدانی موشەكێك كە بەوزەی ئەتۆمی كاردەكات شكستدەهێنێت

لە دامەزراوەیەكی سەربازی نزیك ناوچەی جەمسەری باكوور لە ڕووسیا لە كاتی هەڵدانی موشەكێك كە بە وزەی ئەتۆمی كار دەكات تەقینەوەیەك ڕوویدا لە ئەنجامدا پێنج ئەندامی ئاژانسی وزە كوژران.

دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش دانیان بەوەدا ناوە كە تەقینەوەكە ئەتۆمی بووە و ئاستی چالاكی تیشكدانەوەكەش لە پلەی ٤ گەیشتووەتە ١٦ پلە. شارەزایانی ئەمریكا ڕایانگەیاندووە ڕەنگە ئەو تەقینەوەیە پەیوەندی بە مووشەكی (بۆریفیستنیك)ەوە هەبێت كە ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند بە شێوەیەكی سەركەوتوو تاقیكراوەتەوە.

ئەلیكسی لیخاچیف سەرۆكی ئاژانسی فیدراڵی بۆ وزەی ئەتۆمی ڕووسیا  ڕایگەیاندووە: باشترین شێواز بۆ ڕێزلێنان لەو كەسانەی كە گیانیان لەدەستدا ئەوەیە كار بكەن بۆ دروستكردنی چەكی نوێ بۆ ئەوەی دواڕۆژی وڵات پارێزراو بێت.