چاندنێک بەشێکی بینایی دەگێرێتەوە بۆ نابینایان

چاندنێک بەشێکی بینایی دەگێرێتەوە بۆ نابینایان

لە توێژینەوەیەکی زانستیدا کە لە لایەن تیمێک لە شارەزایانی ئەمریکییەوە ئەنجام درابوو توانرا بەشێک لە بینایی بۆ کەسانی نابینا بگێرنەوە.
بە پێی ھەواڵێک کە ئاژانسی ئیندیپێندێنت بڵاویکردووەتەوە: لە رێگەی چاندنی پارچەیەکی کانزایی ئەلیکترۆنی لە بەشی وەرگرتن و  شیکردنەوەی زانیارییەکان لە مێشکدا کە بەسترابوو بە کامێرایەکی جێگیرەوە لەسەر چاویلکەیەک تیمێک لە شارەزایانی ئەمریکی توانیان بەشێک لە بینایی بۆ ٦ کەسی نابینا بگێرنەوە و لە ڕێگەی ئەو پارچە ئەلیکترۆنیەوە وێنەکان لە چاویلکەکەوە  دەگەیشتن بە دەماخی کەسانی نابینا و وێنەکان دەبینران.
ئەم تەکنەلۆژیایە گوێنادات بە چاوەکان و دەماری بینایی کە کاری شیکردنەوە و گواستنەوەی دەمارە راگەیاندنەکانی بیناییە بە پێچەوانەوە راستەوخۆ وێنەکان دەگوێزێتەوە بۆ مێشک.
لەو بارەیەوە بڕۆفیسۆر لە زانکۆی لەندەن و پزیشکی نەشتەرگەر " ئەلێکس شۆرت " رایگەیاند: کە کاری تیمەکە پێشکەوتنێکی گرنگە لە بواری پزیشکیدا وھاوکاریەکی زۆر باشە بۆ نابینایان و مرۆڤایەتی.
ھەر لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی " پێشتر ھەموو ھەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی بینایی بریتی بوون لە چاندنی چاوێکی ئۆرگانی لە سەری نەخۆشەکەدا کە دەبووایە ھەر یەکە لە چاوە ئۆرگانییەکە و دەمارە بینایی کە زانیارییەکان شیدەکاتەوە و دەگوێزێتەوە بە شێوەیەکی سروشتی کاریان بکردایە ، بەڵام ئێستا بە ھۆی ئەم پارچە کانزاییەوە زۆرێک لە کێشەکان چارەسەرکراون.