پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان کەمیکردووە

پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان کەمیکردووە

بەپێی نوێترین راپۆرتی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کەمیانکردووە، بەڵام ریزبەندیی پێشێلکارییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا ھاتووە.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا 23 یەمین راپۆرتی خۆی لە بارەی پێشێکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە شەش مانگی ئەمساڵدا خستەڕوو. 

نەزاکەت حسێن سکرتێری لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان رایگەیاند: بەپێی راپۆرتی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئەمساڵ 27 حاڵەتی پێشێلکاری لە ھەرێم لە بەرامبەر 65 رۆژنامەنووس کراوە. 

راشیگەیاند: پێشێکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کەمیانکردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ریزبەندیی پێشێلکارییەکان گۆڕانکارییان بەسەردا ھاتووە. 

ھاوکات، ئەنوەر حسێن جێگری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان داوای لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان کرد، کە لە کابینەی نۆیەمدا، پیشەییانە لە کاری رۆژنامەوانی بڕوانن و یاسای ژمارە 35ی رۆژنامەنووسانیش وەکو خۆی جێبەجێبکەن.