پێشنیاردەکرێت نیوەی داھاتی ھاتووچۆی سلێمانی بۆ بواری ھاتوچۆ خەرج بکرێت

پێشنیاردەکرێت نیوەی داھاتی ھاتووچۆی سلێمانی بۆ بواری ھاتوچۆ خەرج بکرێت

لە قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو ، تیایدا داواکرا نیوەی داھاتی ھاتووچۆی سلێمانی ، بۆ بەڕێوبەرایەتیەکەو  بواری ھاتوچۆ خەرج بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتووگۆ  لەسەر بواری  ھاتووچۆی سلێمانی کرا و  ئاماژە بەوەکرا ، کە ژمارەی قوربانیان ، لەماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای سلێمانی ، لە ٩٣ کەسەوە بۆ ٧٥ کەس  کەمی کردووە .