پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆ لەبارەی هەشت خاڵەوە دەکەن

پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆ لەبارەی هەشت خاڵەوە دەکەن

بۆ دروستكردنەوەی ئەو هەماهەنگییەی لە پێشووتردا لە نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە هەبووە هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق سێ كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

رووداوەكەی چەند رۆژی رابردووی ناحیەی كوڵەجۆی گەرمیان جارێكی تر پێویستیی گەڕانەوەی پێشمەرگە یان لانی كەم بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان هەرێم و عێراق بە تایبەتی لە رووی ئاسایش و سەربازییەوە هێناوەتەوە بەرباس.

لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم لە هەرێم چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا هەردوو وەزارەت كۆببنەوە و ئەو هەشت خاڵەی بەشێوەیەكی سەرەكی لە كۆبوونەوەكانی رابردوو گفتوگۆیان لەسەر كردبوو لە كۆبوونەوەی داهاتوو بكرێت بە ڕەشنووس و لەسەری رێكبكەون.