٣١ ساڵ بەسەر شەڕی عێراق-ئێران تێدەپەڕێت

٣١ ساڵ بەسەر شەڕی عێراق-ئێران تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ ٣١ ساڵ بەسەر كۆتایی شەڕی ٨ ساڵی عێراق- ئێران تێپەڕی، كە لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی پێكرد،  كە بەهۆیەوە زیاتر لە یەك ملیۆن هاووڵاتی و سەربازی عێراقی و ئێرانی تێیدا بوونە قوربانی.

تائێستاش ئاسەواری ئەو شەڕە لەو ناوچانەی شەڕی تێدا بوو ماوەتەوە، جگە لەوەش هێشتا چارەنووسی دەیان سەربازی هەردوو لا بە نادیاری ماوەتەوە.  ئێستا عێراق و ئێران لە قۆناغێكی نوێی پەیوەندیەكانیاندان و بەو هۆیەوە رێككەوتنێك لە نێوانیاندا هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی روفاتەكان و بێسەروشوێنان، بەپێی رێككەوتنەكەش روفاتی هەزاران سەربازی هەردوو لایەن ئاڵوگۆڕكراوە.