١٧ ھەزار و ٦٠٠ عێراقی لەمساڵدا داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە

١٧ ھەزار و ٦٠٠  عێراقی لەمساڵدا داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە
لەسەرەتای ئەمساڵەوە, ١٧ ھەزار و ٦٠٠ کۆچبەری عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە. 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا, لەمساڵدا عێراق دووەمین وڵات بووە لە رووی زۆری ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی داوای مافی پەنابەرییان لەو وڵاتە کردووە, بەوپێیەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو ١٧ ھەزار و ٦٠٠ کۆچبەری عێراقی داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە.
 رۆژنامەی "فیلت ئم زونتاگ"ی ئەڵمانیش رایگەیاندووە, نزیکەی ٨ ھەزار عێراقی بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە ئەڵمانیایان بەجێھێشتووە, بە شێوەیەک لە ساڵی رابردوودا ٥ ھەزار و ٦٥٧ عێراقی گەڕاونەتەوە و لەمساڵیشدا ٢ ھەزار و ٤٨١ کۆچبەری عێراقی ئەو وڵاتەیان بەجێھێشتووە.