وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

بڕیارە دوای پشووی جەژن، وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكات.

بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، بڕیارە دوای كۆتایی پشووی جەژن، وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەشەبودجەی هەرێم لە بودجەی 2020 و دۆسێی نەوت و رەوشی ئەمنی ناوچە جێناكۆكییەكان، سەردانی بەغداد بكەن و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای تری حكومەتی عێراق كۆببنەوە.
چاوەڕوانیش دەكرێت، لەو سەردانەدا لێپرسراوانی باڵای حكومەتی هەرێم و بەغداد، لەسەر دۆسێی نەوت بگەنە رێككەوتنی كۆتایی و پشكی هەرێمیش لەناو بودجەی 2020 یەكلابكرێتەوە.