وتەبێژی ھاوپەیمانی: داعش جگە لە خۆبەدەستەوەدان لە موسڵ ھیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەستدا نیە

وتەبێژی ھاوپەیمانی: داعش جگە لە خۆبەدەستەوەدان لە موسڵ ھیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەستدا نیە
وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت: تیرۆریستانی داعش جگە لە خۆبەدەستەوەدان لە شاری موسڵ، ھیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەستدا نییە.
جۆن دۆریان وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: لە ئێستادا ئۆپراسیۆنی موسڵ چۆتە قۆناغی کۆتایی و تیرۆریستان جگە لە خۆبەدەستەوەدان، ھیچ بژاردەیەکی تریان لەو شارە، لەبەردەستدا نییە.
وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکرد: ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی خۆرئاوای موسڵ ئەستەم و دژوارە، بەوپێیەی تیرۆریستان لەو ناوچانەدا، ھاوڵاتیان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەھێنن و ئەمەش وایکردووە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشەکەدا بکەن.