هەسەدە بە مەرج پێشوازی لە دروستكردنی ناوچەی ئارام دەكات

هەسەدە بە مەرج پێشوازی لە دروستكردنی ناوچەی ئارام دەكات

وەفدێكی ئەمریكا بۆ دروستكردنی ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تایبەت بە بەڕێوەبردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا گەیشتووەتە توركیا، هەسەدەش داوا دەكات ناوچەكە لەلایەن هێزەكانی ناوخۆییەوە بپارێزرێت.

وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند: وەفدێكی ئەمریكا لە ویلایەتی ئورفای باكووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكەی دەستیانكردووە بە دروستكردنی ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەی ئارام تایبەت بە باكووری سوریا. هاوكات شەڕڤان دەروێش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج ، مەرجەكانی هەسەدەی بۆ دروستكردنی ناوچەكە ڕوونكردەوە و ڕایگەیاند: ناوچە ئارامەكە قوڵاییەكەی ٥ كیلۆمەتر دەبێت و پێویستە لە لایەن هێزەكانی ناوخۆوە پارێزگاری لێبكرێت.

وتیشی، پێویستە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی لە شارەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریادا هەیە. دووپاتیشیكردەوە، هەسەدە هەماهەنگ دەبێت بۆ سەركەوتنی ناوچەی ئارام بە مەرجێك ڕێككەوتنەكان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بێت.