ناسا هەسارەیەكی نوێی سێ‌ خۆری دەدۆزێتەوە

ناسا هەسارەیەكی نوێی سێ‌ خۆری دەدۆزێتەوە

ئاژانسی ناسا هەسارەیەكی نوێ‌ لە گەردوندا ئاشكرا دەكات كە خاوەنی سێ‌ خۆرە و قەبارەكەشی هەشت هێندەی زەوییە.

زانایانی بواری گەردوونناسی، لە ڕێگەی تۆمارەكانی مانگی دەستكردنی (نیس)ی سەر بە ئاژانسی گەردوونی ئەمریكا (ناسا) هەسارەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە و ناویان ناوە ( ئێڵ تی تی ١٤٤٥ ئەی بی (.

)پێگەی ساینس ئەلێرت) لە زاری زانایانەوە بڵاویكردووەتەوە، کە ئەگەر لەسەر ڕووی ئەو هەسارەیە بوەستین و سەیری ئاسمان بكەین ٣ خۆر دەبینین بەڵام دوانیان زۆر دوورن و هەسارەكە لەسەر یەك خولگە بە دەوریاندا دەسوڕێتەوە.

ڕوونیشیانكردووەتەوە، هەسارە دۆزراوەكە ٢٢.٥ ساڵی ڕووناكی لە زەوییەوە دوورە و پلەی گەرمیش لەسەر ڕووەكەی ١٦٠ پلەی سەدییە.