مۆڵەتی نوێی شۆفێری نێودەوڵەتییە و لە وڵاتانی دەوروبەر بەکاردێت 

مۆڵەتی نوێی شۆفێری نێودەوڵەتییە و لە وڵاتانی دەوروبەر بەکاردێت 

ھاتووچۆی ھەرێم گۆڕانکاریی لە دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری دەکات کە لەبری مۆڵەتی نێودەوڵەتیش بەکاردێت.

فازڵ حاجی وتەبَژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستکراوە بۆ دروستکردنی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل بەشێوەی پلاستیکی ھاوشێوەی ئەوەی لە بەغداد کاری پێدەکرێت و مۆڵەتەکان بە پێی جۆری ئۆتۆمبێلەکان دەبێت کە دابەشکراوە بەسەر چەند گروپێکدا.

وتیشی: بەپێی ئەو رێککەوتنەی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەری کردوویەتی، ئەو مۆڵەتە لە وڵاتانی دەوروبەری عێراق بەکاردێت و پێویستناکات شۆفێر مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەربھێنێت.

جەختی لەوەشکردەوە، لە ئێستادا کۆمپانیا ئەڵمانیەکە سەرقاڵی ھێنانی ئامێرەکانن، دواتر راھێنان بە کارمەندانی ھاتوچۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن ئامێرەکان بەکاربھێنن.