منداڵەکانتان بەم شێوەیە لە هەوکردن بە دایبی بپارێزن

منداڵەکانتان بەم شێوەیە لە هەوکردن بە دایبی بپارێزن

هەندێک لە منداڵانی ساوا کێشەی هەوکردنیان هەیە بە بەکارهێنانی دایبی، ئەم كێشەیەش دایکان و باوکان ماندوو دەکات و دەترسن لەوەی منداڵەکانیان كێشەی تریان بۆ دروست بێت و ئازاریان هەبێت بەوهۆیەوە.

لێرەدا باس لە چەند هەنگاوێک دەکەین کە دایکان و باوکان دەتوانن بیگرنەبەر بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە لە منداڵەکانیاندا:

  1. نابێت بە هیچ شێوەیەک کە دایبیەکە پیس بوو بە منداڵەکەوە بمێنێتەوە و دەبێت بە زووترین کات بگۆڕدرێت بە دانەیەکی خاوێن چونکە هەندێک منداڵ میزەکەی ترشە و دەبێتە هۆی هەوکردنی پێستەکە.

  2. دەبێت جۆری دایبیەکە بگۆڕدرێت چونکە هەندێک جۆر ڕەنگە چەند ماددەیەکی تێدا بێت کە دەبێتە هۆی هەوکردن و هەستیاری لە هەندێک منداڵدا.

  3. باشتر وایە زەیتی سروشتی و ئەندامی بۆ چەورکردنی ئەو ناوچانەی منداڵان بەکاربهێنرێت، ئەمەش وادەکات سووربوونەوە و هەوکردن کەم بێتەوە.