لە دوو مانگی داهاتوودا بڕیار لەسەر گۆڕانكاری لە نرخی كارتی مۆبایل دەدرێت

لە دوو مانگی داهاتوودا بڕیار لەسەر گۆڕانكاری لە نرخی كارتی مۆبایل دەدرێت

هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق و هەرێم داوایان لە حكومەتی عێراق كردووە گۆڕانكاری لە نرخی كارتی مۆبایلدا بكات، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، پڕۆژە یاسایەكی بۆ ئامادە دەكرێت و لە دوو مانگی داهاتوودا بڕیاری گۆڕانكاری لە نرخی كارتی مۆبایلدا دەدرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە حكومەتی عێراق لە یاسای بودجە ڕێژەی لە ٢٠٪ی پارەی كارتی مۆبایلی زیاد كرد و نرخی كارت لە بازاڕەكان بەرزبوویەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر داوای هەردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق و هەرێم، پڕۆژە یاسایەك ئامادە دەكرێت و لە دوو مانگی داهاتوودا بڕیاری گۆڕانكاری لە نرخی كارتی مۆبایلدا دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی یاسای بودجە، حكومەتی عێراق لە ٢٠٪ی باجی لەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندی كردن داناوە، بەڵام بە پێچەوانەوە كۆمپانیاكانی پەیوەندی كردن باجەكەیان لەسەر هاوڵاتیان داناوە و نرخی كارتی مۆبایلیان زیاد كردووە، هەر بۆیە داوایان لە حكومەتی عێراق كردووە باجەكە لەسەر هاوڵاتیان لاببات و گۆڕانكاری لە نرخی كارتی مۆبایلدا بكات.