لە دوو رۆژی جەژندا زیاتر لە 680 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

لە دوو رۆژی جەژندا زیاتر لە 680 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

زۆر خواردنی شیرینی و خواردن و خواردنەوەكان لە جەژندا كاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان دروستكردووە، لە ماوەی دوو رۆژی جەژنی قوربانیشدا زیاتر لە 680 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە.

ئومێد دیدار بەڕێوبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی شار لە لێدوانێکی تایبەتدا بە كوردسات نیوزی راگەیاند: سەرباری ئەوەی لەزۆرێك لەفەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم بەهۆی جەژنی قوربان پشووی رەسمییە، بەڵام كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی شار بەردەوامن لەدەوامكردن و جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا.

وتیشی: لە ماوەی دوو رۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 680 نەخۆش بەهۆكاری جیاجیا سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و چارەسەریان بۆ كراوە و 195 نەخۆشیش داخڵكراون، 188 نەخۆشیش لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن.