لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەوڵی ھەمواری یاسای بودجە دەدرێت

لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەوڵی ھەمواری یاسای بودجە دەدرێت

سەردانی وەفدە باڵاکەی ھەرێم بۆ بەغداد لە کاتێکدایە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵێک ھەیە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و بڕینی بەشە بودجەی ھەرێم.

ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە، وەفدێکی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکاندا باس لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەردوولا کرا لە رێی دەستوورەوە.

سەردانەکە لە کاتێکدایە کە موزایەدەیەکی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی بودجە و مووچەی ھەرێمی کوردستان ھەیە و چەند لایەنێک بۆ راکێشانی سۆزی شەقامی عێراقی کار بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و بڕینی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دەکەن.