لەم خووانە دوربکەوەرەوەو لە زەھایمەر خۆت بپارێزە

لەم خووانە دوربکەوەرەوەو لە زەھایمەر خۆت بپارێزە

توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوەدەکەن بەردەوامبون لەسەر پرۆگرامێکی تەندروست بۆ ژیان ،مەترسی توش بون بە نەخۆشی زەھایمەر کەمدەکاتەوە،تەنانەت ئەگەر جیناتی کەسەکە مەترسی توشبوون زیادبکات.

لە توێژینەوەیەکی (بایۆ بانک)ی بەریتانی کە بۆ نزیکەی ٢٠٠ ھەزارکەسلەتەمەنی (٦٠)  بەرەو ژوورئەنجامدرا، دەرکەوت ئەو کەسانەی دەناڵێنن بەدەست مەترسی بۆماوەیی و خوی تەندروستی خراپ  سێ ئەوەندەی کەسانی تر ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی (زھایمەر) زیاترە.

توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخست پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست و وەرزش کردن و کەم خواردنەوەی کحول و جگەرە نەکێشان ئەبنە ھۆی کەم بونی مەترسی توشبون بە زەھایمەر.