لاھور شێخ جەنگی: یەکێتی باڵانسی ھێزی لە ناوچەکەدا پاراستووە

لاھور شێخ جەنگی: یەکێتی باڵانسی ھێزی لە ناوچەکەدا پاراستووە
لاھور شێخ جەنگی رایگەیاند: یەکێتی باڵانسی ھێزی لە ناوچەکە پاراستووە و ئەمجارەش یەکێتی جەخت دەکاتەوە کە پارێزەری مافەکانی کوردە لە ھەرچوارپارچەی کوردستان.

لاھور شێخ جەنگی لەکاتی بەشداریکردنی لە رێورەسمی دەستبەکاربوونی وەستا رەسوڵ وەک لێپرسراوی مەڵبەندی  رێکخستنی ٢٤ یەکێتی لە  رانیە و ناساندنی کاندیدەکانی لیستی (١٦٢)ی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند: یەکێتی باڵانسی ھێزی لە ناوچەکە پاراستووە و یەکێتی-یش حزبی ھەرچوارپارچەی کوردستانە. 

جەختیشی کردەوە: بەپێی راپرسییەکان دەنگی یەکێتی لە ناوچە جێناکۆکەکان لە ھەڵکشاندایە.