كیا نوێترین ئۆتۆمبێلی خستە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان و عێراق

كیا نوێترین ئۆتۆمبێلی خستە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان و عێراق

كۆمپانیای كیای كۆری نوێترین ئۆتۆمبێلی خستەبازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلەکەی نمایش کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمپانیای كیا نوێترین جۆری ئۆتۆمبیلی بەناوی"تێلۆرادۆ"مۆدێل 2019ی خستەبازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، كە ئەو ئۆتۆمبێلە بە پێشكەوتووترین جۆری بەرهەمەكانی كۆمپانیای كیا دادەنرێت.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای كیا لەعێراق رایگەیاند: ئامانج لە خستنە بازاڕی نوێترین جۆری بەرهەمەكانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو خواستە زۆرە دەگەڕێتەوە كە ساڵانە لەرێگەی جیاجیاوە ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیاكە هاوردەی عێراق و هەرێمی دەكات.