قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات

قوباد تاڵەبانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
کۆبوونەوەی کابینەی نۆیەم

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، باس لەناوەرۆکی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران  دەکات و  جەختدەکاتەوە لەسەر  لە پێویستیی باشترکردنی مامەڵەی بەرپرس و فەرمانبەرانی حکومەت لەگەڵ ھاووڵاتیان.

"قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کابینەی نۆیەمدا بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی باشترکردنی مامەڵەی بەرپرس و فەرمانبەرانی حکومەت لەگەڵ ھاووڵاتیان کردوە.

راشیگەیاندوە، دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆئەوەی ئەو راستیەی کە ئەوان "بەرپرسی ھاووڵاتیان نین، بەڵکو خزمەتکاریانن، بکەن بە کلتوور.