شێوازی ھاتووچۆ لە شەقامی سالم رێکدەخرێتەوە 

شێوازی ھاتووچۆ لە شەقامی سالم رێکدەخرێتەوە 

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی سلێمانی، شۆفێران لە رێکخستنەوەی شەقامی سالم ئاگادار دەکاتەوە. 

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، شێوازی ھاتووچۆ لە شەقامی سالم (سەھۆڵەکە) رێکدەخرێتەوە، ھەروەھا داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە ئۆتۆمبێلەکانیان بەشێوەی نایاسایی راگرتووە، ئۆتۆمبێلەکانیان لاببەن. 

بەڕێوەبەرایەتییەکە راشیدەگەیەنێت: ھەر شۆفێرێک پابەندنەبێت، سزای سەرپێچی بۆ دەکرێت.