سەرۆكی ڕووسیا ١٩ی ئەم مانگە سەردانی فەڕەنسا دەكات

سەرۆكی ڕووسیا ١٩ی ئەم مانگە سەردانی فەڕەنسا دەكات

(ڤلادیمێر پوتین) سەرۆكی ڕووسیا لەم مانگەدا سەردانی فەرەنسا دەكات و لەگەڵ (ئیمانوێل ماكرۆن) سەرۆكی ئەو وڵاتە چەند دۆسیەیەك تاوتوێ‌ دەكات.

(دیمیتری بیسكۆڤ) سكرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆكی ڕووسیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە پوتین  سەردانی پاریس دەكات و لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەكەیدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و ڕەوشی ئۆكراین و چۆنیەتی كاركردن بە دەستپێشخەری نۆرماندی دەكات.

دەستپێشخەری نۆرماندی، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە نێوان ( ڕووسیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئۆكراین) پێكهێنراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی دونباسی ئۆكراین، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەرۆكی ئۆكراین پێشنیاری كرد كۆبوونەوەیەكی چوار قۆڵی ئەنجامبدرێت لە پێناو زیندووكردنەوەی دانوستانەكان.