سزاکانی ئەمریکا ژیانی هاوڵاتیانی کوبای سەختترکردووە

سزاکانی ئەمریکا ژیانی هاوڵاتیانی کوبای سەختترکردووە

سزادانی کوبا لەلایەن ئەمریکاوە وایکردووە کو داهاتی مانگانەی تاک لە کوبا نەگاتە ٢٠ دۆلاری ئەمریکی.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی هەواڵی "ATPN" ، پەیڕەوكردنی سیاسەتی دژایەتیكردنی كوبا لەلایەن ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكاوە و توندكردنی ڕێوشوێنە بازرگانیەكان، بەتایبەت سنورداركردنی هەناردەی بەروبوومە كشتوكاڵیەكان بۆ ئەو وڵاتە، ژیانی بۆ هاوڵاتیانی كوبا سەختتركردووە.

هەر بە پێی هەواڵەکە، كیڵگەكانی بەرهەمهێنانی شیلك لە كوبا، ساڵانە بڕێكی زۆر شیلك بەرهەم دێنن، بەڵام لەبەر كاریگەریی خراپی باری ئابوری تەنانەت دەنكێك لەو شیلكانەش ناچێتە سەر سفرەی هاوڵاتیانی كوبا.