زیاتر لە ١٠٢هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك كردووە

زیاتر لە ١٠٢هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك كردووە

لە سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك ١٠٢ هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكان كردووە و چاوەڕوانیش دەكرێت ڕێژەی هاتنی گەشتیاران لەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاتر بێت.

نەریمان غەفور، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند: بەراورد بە جەژنی ڕەمەزان هاتنی گەشتیار بۆ سنوری پارێزگای هەولێر زیادی كردووە، بە پێی ئامارەكان تا دووەم ڕۆژی جەژن زیاتر لە ٩٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر.

وتیشی، لەو دوو ڕۆژەدا هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕووینەداوە.

هەر بەپێی ئامارەكان، ڕۆژانە زیاتر لە ٦ هەزار گەشتیار ڕوو دەكەنە سنووری پارێزگای دهۆك و پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی پشووەكانی جەژن زیاتر لە ٦٠ هەزار گەشتیار ڕوو بكەنە شوێنە گەشتیارییەكانی پارێزگای دهۆك.