دەرماڵە بە سەرجەم خوێندکاران دەدرێت

دەرماڵە بە سەرجەم خوێندکاران دەدرێت

لە کابینەی نوێی حکومەتدا دەرماڵە بە سەرجەم خوێندکاران دەدرێت و پێشنیاریش کراوە قەرزی درێژخایەنیشیان پێبدرێت.

راھی رەھبەر،ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند،حکومەتی ھەرێم لە کابینەی نوێدا پێدانی دەرماڵە بە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەست پێدەکاتەوە،بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی ھەرێم مانگانە ٦ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ نزیکەی ١٣٢ ھەزار خوێندکار دابین دەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستانەوە سیستمی ھەژماری بانکیان بۆ خوێندکارانیان پێشنیار کردووە، کە خوێندکاران دەتوانن لەماوەی خوێندنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان چەند پارەیان پێویست بوو لە بانک بە قەرز رایکێشن، دوای دوو ساڵ تا چوار ساڵ لەدوای تەخەروجیان پارەکە بگەڕێننەوە.