دوای جەژن وەفدێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

دوای جەژن وەفدێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

پەرلەمانتاران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن نیەتێكی باش هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دوای جەژنیش وەفدێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد دەكات.

بڕیارە دوای جەژن، وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەشەبودجەی هەرێم لە بودجەی 2020 و دۆسێی نەوت و رەوشی ئەمنیی ناوچە جێناكۆكییەكان، سەردانی بەغداد بكەن و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای تری حكومەتی عێراق كۆببنەوە.

پەرلەمانتاران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، نیەتێكی باش هەیە لە نێوان هەردوولا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە و بۆ ئەومەبەستەش هەنگاوی باش نراوە، هاوكات چەند لیژنەیەك تایبەت بە دۆسییەی دارایی و نەوت و گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە ناوچە دابڕاوەكان پێكهێنراوە.