دواجار یانەی یۆڤانتۆس گرەوی دی لیختی ھۆڵەندی بردەوە

دواجار یانەی یۆڤانتۆس گرەوی دی لیختی ھۆڵەندی بردەوە

Swara karim

یانەی یۆڤانتۆس توانیی دی لیخت بهێنێتە ریزەکانییەوە و چاوەڕواندەکرێت رۆژی سێشەممە یاریزانە هۆڵەندییەکە پشکنینە پزیشکییەکان ئەنجامبدات.

دوای ئەو ئاستە بەرزەی دی لیخت لە ریزی یانەی ئەجاکس ئەمستەردام پێشکەشی کرد کە بووە جێی سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی ئەورووپا، لە پێش ھەموویانەوە یانەی بارسێلۆنا، لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوەدا یۆڤانتۆس بازی بەسەر سەرجەم یانەکاندا داو توانی تواناکانی ئەو یاریزانە بەدەستبێنێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت، دی لیخت کە گرێبەستەکەی بڕی 70 ملیۆن یۆرۆیە، رۆژی سێشەممە یاریزانە ھۆڵندیەکە پشکنینی پزیشکی ئەنجامدەدات و دەبێتە یاریزانی خانمە پیرەکە.