داوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی راکان جبوری دەکرێت

داوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی راکان جبوری دەکرێت

داوادەکرێت ئەو بڕیار و رێوشوێنە نایاساییانە ھەڵبوەشێتەوە کە لەسەر دەستی راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لە پارێزگای کەرکوکەوە دەرکراون. 

ھاووڵاتیانی کەرکوک خوازیارن، پرسی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک بەزوویی جێبەجێبکرێت و زەمینەسازیی خێراش بکرێت.

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: پاش ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی کەرکوک، کاتی ئەوە ھاتووە ئەنجومەنی پارێزگا کۆببێتەوە بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ ئەم شارە، ھەروەھا بۆ دەرکردنی بریارێک کە سەرجەم بڕیاریارەکانی ڕاکان جبوری پارێزگاری پێشوو ھەڵبوەشێتەوە بە حوکمی ئەوەی نایاسایی بوون.

وتیشی: ڕاکان جبوری سوودی لە کۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وەردەگرت بۆ مەبەستی بەکارھێنانی دەسەڵاتە ھەڵەکانی.

لای خۆشیەوە رەوەند مەلا مەحمود سەرۆکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم  ڕایگەیاند: لە کەرکوک غەدر لە کورد و پێکھاتەکانی دیکەش کراوە و رێککەوتنی کورد لە نێوخۆیدا دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کوردانەی لە پۆستەکانیان لابراون.

ھاوکات، سەرۆکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم گەشبینیی خۆی لەبارەی ئاساییکردنەوەی رەوشی پارێزگای کەرکوک و ئاماژەی بەوەشکرد، کە بۆ ئەو مەبەستە کاری جددی دەکەن.