داوادەکرێت دەستوور بکرێتە بنەمای گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغداد

داوادەکرێت دەستوور بکرێتە بنەمای گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغداد

وەفدی باڵای ھەرێم لە بەغداد لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆبووەوە، ئەمە ئەو پرسەیە کە لە ئێستادا چاودێرانی سیاسی بۆچوونی جیاوازیان لە بارەیەوە ھەیە.  

لە نێوان ھەرێم و بەغداد ھێشتا چەندین پرس ھەن کە بە ھەڵواسراوی ماونەتەوە و چارەسەری بنەڕەتییان بۆ نەکراوە، کە پرسەکەش دێتە سەر مەسەلەی چارەسەرکردن ھەردوو لایەن جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەنەوە لەسەر بنەمای دەستوور، بەڵام لەو بارەیەوە ھەنگاوی پێویست نەنراوە. 

چاودێرانی سیاسی بە گرنگییەوە دەڕواننە پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد، بەتایبەت سەردانەکەی ئەمڕۆی وەفدی باڵای ھەرێم. ئەوان دەڵێن: گرنگە بۆ لەمەو دوا گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لە سەر بنەمای دەستوور بێت، چونکە بەتەنھا گفتوگۆ سیاسییەکان ئەنجامێکی ئەتۆیان نابێت.