داعش لەموسڵ چەکی کیمیایی لەدژی ھێزە عێراقییەکان بەکارھێناوە

داعش لەموسڵ چەکی کیمیایی لەدژی ھێزە عێراقییەکان بەکارھێناوە
فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکا رایدەگەیەنێت لەسەرەتای ئەم ھەفتەیەدا داعش لەموسڵ چەکی کیمیایی لەدژی ھێزە عێراقییەکان بەکارھێناوە.
"جۆزیف مارتن" فەرماندەی ھێزی زەمینی سەر بەھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەوەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوەو بەدوادچوون لەلایەن ھێزەکانیانەوە، بۆیان دەرکەوتووە لەچەند رۆژی رابردووداو بەدیاریکراویش لەسەرەتای ئەم ھەفتەیەدا گرووپی تیرۆریستی داعش لەشاری موسڵ چەکی کیمیایی لەدژی ھێزە عێراقییەکان بەکارھێناوە.
وتیشی، ھەرچەندە ئەو ھێرشە کیمیاییەی داعش لەدژی ھێزە عێراقییەکان نەبووەتە ھۆی کوژرانی ھیچ کەسێک، بەڵام ژمارەیەک سەربازی عێراقی و ھاوڵاتی دانیشتووی موسڵیش کەنزیکبوون لەشوێنی ھێرشەوە، برینداربوون و گەینراونەتە نەخۆشخانەکان.