خواردنی زەردەچەوە ڕۆژانە ئەم گۆڕانکارییانە دروست دەکات

خواردنی زەردەچەوە ڕۆژانە ئەم گۆڕانکارییانە دروست دەکات

زەردەچەوە یەکێکە لەو بەهاراتانەی هەر لە کۆنەوە بەکارهاتووە وەک خواردن و وەک هەندێک چارەسەری پزیشکی.

گەر ڕۆژانە زەردەچەوە بخۆیت، ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر جەستەدا دێن:

  1. هەوکردن کەم دەکاتەوە: کاریگەرییەکی زۆری هەیە بۆ کەم کردنەوەی هەوکردن و ئەمەش لە کۆمەڵێک توێژینەوەدا پشت ڕاست کراوەتەوە.
  2. یارمەتی هەرس کردن دەدات: ئەو پێکهاتەیەی لە زەردەچەوەدا هەیە یارمەتی کارەکانی زراو دەدات و هەرس کردن باشتر دەکات.
  3. تەندروستی مێشک باشتر دەکات: پێکهاتە چالاکەکانی ناو زەردەچەوە بە یەکێک لە چارەسەرەکانی نەخۆشی زەهایمەر دانراوە.
  4. تەندروستی دڵ باش دەکات: توێژینەوەیەک لە زانکۆی ماریلاند سوودی زەردەچەوەی بۆ دڵ پشتڕاست کردووەتەوە.
  5. یارمەتی لابردنی پەڵەی زەردی سەر ددانەکان دەدات.
  6. نیشانەکانی ئازاری جومگەکان کەم دەکاتەوە: بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە بەهێزەی هەیەتی لە کەم کردنەوەی هەوکردن، بە شێوەیەکی زۆر کاریگەری یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان دەدات.