حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی دەروازەی سنووریی مەندەلی

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی دەروازەی سنووریی مەندەلی

لە هەنگاوێكدا بۆ ڕێگریكردن لە هێنانی مادەی هۆشبەر، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی دەروازەی سنووریی مەندەلی.

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، عادل عەبدولمەهدی كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقە، ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر داخستنی دەروازەی مەندەلی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا.

بڕیارەكەی حكومەتی عێراق لە كاتێكدایە، كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و پشت بەستوو بە چەند ڕاپۆرتێكی هەواڵگریی ئەمنیی، گروپێكی چەكدار دەروازەی مەندەلیان بۆ بە قاچاغبردنی مادەی هۆشبەر لە ئێرانەوە بۆ ناو خاكی عێراق بەكارهێناوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرجەم كارمەندانی دەروازەی مەندەلی، دەگوازرێنەوە بۆ دەروازەی سەفوان.