حاڵەتێکی ئەنفلۆنزایH1N1 لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کرا

حاڵەتێکی ئەنفلۆنزایH1N1 لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کرا

لە ھەرێمی کوردستان حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای "H1N1" تۆمار دەکرێت، وەزارەتی تەندروستیش لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو نەخۆشییە بەشێکە لە ئەنفلۆنزای وەرزی و ئەو حاڵەتانەی تۆمار دەکرێن سادەن و مەترسی لەسەر ژیانی نەخۆش دروستناکەن.

خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، حاڵەتێکی ئەنفلۆنزای "H1N1"لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کرا، کە لە پێشتردا بە ھەڵە پێی دەوترا ئەنفلۆنزای بەراز، لە ئێستاشدا ئەو کەسەی توش بووە رەوشی تەندروستی باشە و لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە.

خاڵس قادر جەختی لەوەشکردەوە، ئەو نەخۆشییە بەشێکە لە ئەنفلۆنزای وەرزی، ھاوشێوەی ئەو پەتایەیی ساڵانە بڵاودەبێتەوە لە وەرزی سەرمادا، جیاوازە لەو ئەنفلۆنزای بەرازەی لە ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوبۆوە، زۆربەی ئەو حاڵەتانە سادەن و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست ناکات ، بێجگە لەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە. وتیشی، لە ئێستادا چارەسەری پێویست بۆ ئەو حاڵەتانە ھەیە و دەزگا تەندروستییەکانی ھەرێم ھەیە و ئامادەکاری پێویستیش کراوە.