تونس: ٦٦ داواكاری خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕەتكراونەتەوە

تونس: ٦٦ داواكاری خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕەتكراونەتەوە

دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی تونس (٦٦) داواكاری خۆكاندید كردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی  ڕەتدەكاتەوە كە بڕیارە سەرەتایی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی تونس ڕایگەیاند: لە كۆی (٩٨) داواكاری خۆكاندیدكردن بۆ كێبڕكێی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆكایەتی، كە بڕیارە لە (٢)ی ئەیلولی داهاتوو بەرێوەبچێت، (٦٦) داواكاری بەهۆی نەبوونی مەرجەكان ڕەتكراوەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە ناوی كاندیدە پەسەندكراوەكان بەرەسمی ڕادەگەیەنن.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس (٩٨) كەس خۆیان پاڵاوتووە كە بەهێزترینیان (عبدالفتاح مۆرۆ) كاندیدی بزوتنەوەی نەهزەی ئیسلامی و (یوسف شاهیدی) سەرۆكوەزیرانی ئێستای تونسە.