بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە لە كەركوك ٣٠ كەس بوونەتە قوربانی

بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە لە كەركوك ٣٠ كەس بوونەتە قوربانی

لە دوو ڕۆژی جەژندا ٣٦ منداڵ لە كەركوك و ٢٤ منداڵ لە كەلار لەدایكبوون.

ئیبراهیم ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئێشكگری نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوك بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند: لە دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا، ٧٦٧ نەخۆش بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوكیان كردووە، لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا ٣٦ منداڵ لەدایكبوون، هەروەها بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆشەوە لەو دوو ڕۆژەدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ هاوڵاتی تریش بریندار بوون.

لە لایەكی ترەوە گۆران محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە كەلار بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند: نەخۆشخانەكە تەنها نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵبوونە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان كە لە ڕۆژانی جەژندا كرابێتەوە، بەو هۆیەوە هاوڵاتیەكی زۆر سەردانیان دەكەن، بە پێی ئامارەكانیش لە دوو ڕۆژی جەژندا ٢٤ منداڵ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان لەدایكبووە.