بلومبێرگ ناوی دەوڵەمەندترین خێزانی جیهان ئاشكرا دەكات

بلومبێرگ   ناوی دەوڵەمەندترین خێزانی جیهان ئاشكرا دەكات

ئاژانسی بلومبێرگ ناوی دەوڵەمەندترین خێزان لەسەر ئاستی جیهان ئاشكرا دەكات كە لە یەك خولەكدا، بڕی (٧٠) دۆلار سود دەچێتە سەر پشەكانیان.

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرایكرد خێزانی "واڵتۆن" بە دەوڵەمەندترین خێزان دادەنرێن لە جیهاندا، كە خاوەنی گەورە كۆمپانیای واڵمارتەن و هەر خولەكێكدا نزیكەی ٧٠ هەزار دۆلاریان دەستدەكەوێت كە دەكاتە بڕی ٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار لە هەر سەعاتێكدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە خێزانی واڵتۆن لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بووەتە دەوڵەمەندترین خێزان لە جیهاندا و سامانەكەشیان گەیشتووەتە ٣٩ ملیار و ١٩١ ملیۆن دۆلار.