باشترین جۆرەکانی چا بۆ دابەزاندنی کێش و چەوری ورگ

باشترین جۆرەکانی چا بۆ دابەزاندنی کێش و چەوری ورگ

لەگەڵ زیادبوونی کێشەکانی قەڵەوی لە جیهاندا و ساڵانە تووشبوونی کەسانێکی زۆر بە جۆرە جیاوازەکانی نەخۆشی بەهۆی زیادەی كێشییانەوە و بەتایبەت کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی ورگدا یەکێکە لە کێشە سەرەکی و مەترسیدارەکان بۆسەر تەندروستی و بە ئاسانیش چەوری ئەو ناوچەیە ناتوێتەوە.

شارەزایانی بواری خۆراک و پزیشکان بەبەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگای نوێدان بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە.

بەپێی توێژینەوەکان کۆمەڵێك جۆری چا هەیە گەر ڕۆژانە و بە بەردەوامی بخورێتەوە یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزاندنی کێش و تواندنەوەی چەوری ورگدا، لەوانەش:

  1. چای سەوز: ئەو ماددە دژەئۆکسانانەی تێیدایە چەوری ورگ کەم دەکاتەوە لەڕێگای خێراکردنی مێتابۆلیزمەوە.

  2. چای ڕەش: خواردنەوەی چای ڕەش یارمەتی باریک بوونەوەی کەمەر و ورگ دەدات و ناهێڵێت کێش بە ئاسانی زیاد بکات.

  3. چای زەنجەبیل: یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات و توانای تێكشکاندنی چەوری هەیە ناهێڵێت لە ڕیخۆڵەکاندا چەوری هەڵبمژرێت.

  4.  چای کەرکەدێ: کە جۆرێکی گوڵە و دەکرێت وەک چا بخورێتەوە، مێتابۆلیزم باشتر دەکات و چەوری کۆکراوەی ناولەش کەم دەکاتەوە.