"ئەڤێنجەرز: ئێندگەیم" ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکات

"ئەڤێنجەرز: ئێندگەیم" ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکات

"ئەڤێنجەرز: ئێندگەیم" بەربەستی فیلمی "ئەڤەتار" دەشکێنێت و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆماردەکات.


فیلمی سینەمایی "ئەڤێنجەرز: ئێندگەیم" کە کارێکی ھاوبەشی کۆمپانیا بەرھەمھێنەکانی "ماڕڤڵ" و "دیزنی" یە بۆ فیلمسازیی، توانی ژمارە پێوانەییەکەی فیلمی سینەمایی "ئەڤەتار" بشکێنێت و بە کۆکردنەوەی ٢.٧٨٩ بلیۆن دۆلار ببێتە پڕفرۆشترین فیلم لە مێژووی سینەمادا.
فیلمی سینەمایی "ئەڤەتار" کە دەرھێنەری بەناوبانگی ئەمریکی "جەیمس کامیرۆن" کاری دەرھێنانی بۆ کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لەلایەن کۆمپانیای "توێنتیپ سێنچری فۆکس"وە بەرھەمھێنراوە، بە کۆکردنەوەی ٢.٧٨٨ بلیۆن دۆلار و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ پڕفرۆشترین فیلمی مێژووی سینەما بوو، بەڵام "ئەڤێنجەرز: ئێندگەیم" توانی عەرشی پڕداھاتترین فیلمی سینەمایی ھۆڵیوودی لە مێژوودا لێوەربگرێت.
لەوبارەیەشەوە "ئالان ھۆرن" ھاوسەرۆک و بەرێوەبەری بەرھەمھێنانی ستۆدیۆکانی "دیزنی" ڕایگەیاند: کە دڵخۆشن بەم سەرکەوتنە و سوپاسی بێپایانی ھەواداران و بینەرانی فیلمەکەی کرد کە ھاوکار بوون لە بەدەستھێنانی ئەم دەستکەوتە مێژووییەدا.