ئەوروپا ملیارێک و ٤١٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکانی سوریا لەتورکیا خەرجدەکات

ئەوروپا ملیارێک و ٤١٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکانی سوریا لەتورکیا خەرجدەکات

یەکێتی ئەوروپا گوژمەیەکی تر لە ھاوکارییە داراییەکانی بۆ کەمپی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا، رادەستی حکومەتی ئەنقەرە دەکات.


(جۆھانس ھان) کۆمسیاری رێکخراوی یەکێتی ئەوروپا بۆ سیاسەتی دەرەوە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ تورکیا ئیمزا کراوە، یەکێتی ئەوروپا بڕی (١) ملیار و (٤١٠) ملیۆن یۆرۆی تر، لە رێگەی حکومەتی ئەنقەرەوە بۆ کەمپی ئاوارە سورییەکان کە لەو وڵاتە نیشتەجی َبوون خەرج دەکات.
ئاشکراشی کرد، تا ئێستا بڕی (٢) ملیار و (٣٥٠) ملیۆن یۆرۆ بۆ کەمپی ئاوارەکانی سوریا لە تورکیا خەرجکراوە، وتیشی، یەکێتی ئەروروپا پابەندبووە بە بەڵێنەکانی پێشووی، لەبارەی پاڵپشتی کەمپی ئاوارەکانی سوریا لەو وڵاتە.