ئێران قەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی گەیاندووەتە ٣٧٠ كیلۆگرام

ئێران قەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی گەیاندووەتە ٣٧٠ كیلۆگرام

ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتەكەی قەبارەی بەرهەم پێتاندنی یۆرانۆمی بەرێژەی ٤.٥٪ زیادکردووە و گەیاندوویەتیە ٣٧٠ كیلۆگرام.

(عەلی ئەكبەر ساڵحی) سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: تاران هەزار و ٤٤٠ دەزگای پێتاندنی یۆرانۆمی لە وێسگەكانی (فوردۆ) لە باشوری تاران بەگەڕخستووەتەوە بۆ زیادكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو. وتیشی، قەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە سەدا ٤.٥ زیادکردووە و گەیشتووتە  370 كیلۆگرام.

بەوتەی ساڵحی، بۆ قۆناغی سێهەمی زیادكردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم چەند بژاردەیەكی تریان لەبەردەستە، بۆ ئەو بابەتەش هیچ دوو دڵییەكیان نییە. پێشتر لێپرسراوانی تاران ڕایانگەیاندبوو: دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەی كە بۆ یەكێتی ئەوروپایان دیاریكردبوو بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراو زیاد دەكەن.