ئێران باج لەو کەشتیانە وەردەگرێت کە بەگەروی ھورمزدا تێدەپەڕن

ئێران  باج لەو کەشتیانە وەردەگرێت کە بەگەروی ھورمزدا تێدەپەڕن

ئێران بەنیازە باج لەو کەشتیانە وەربگرێت کە بە گەروی ھورمزدا تێدەپەڕن، لەبەرامبەر پاراستنی ئاسایشی گەروی ھورمز و ناوچەی کەنداودا بەگشتی.

ئەمیر حسێن قازی زادە ھاشمی کە ئەندامێکی دیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێرانە باسی لە پڕۆژە یاسایەک کردووە تایبەت بە سەپاندنی باج بەسەر ئەو کەشتیانەدا لە گروی ھورمزەوە تیپەڕدەبن.

ھاشمی کە سەرۆکی لیژنەی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی ھەڕەشەکانی ئەمریکایە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران، جەختی کردۆتەوە لەوەی ئێران پارێزەری راستەقینەی ناوچەکەیە، و پێویستە ئەو کەشتیانەی بە ناوچەکەدا تیپەڕدەبن باجیان لێ وەربگیرێت و تەنھا کەشتیی ئەو وڵاتانە لەو باجە ببەخشرێن  کە دانیان بە سزاکانی سەر ئیراندا نەناوە.