خولی ئیسپانیا     -     یانەی ریاڵ مەدرید

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ


ناوی تەواو "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤیێرا"لە ٥ ی فێبریوەری ١٩٨٥ لە شاری (مادەیرا) لەووڵاتی پورتوگال لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بووە، ڕۆناڵدۆ ئێستا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات، سەرەڕای بچووکی تەمەنی لە نیوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣ ڕۆناڵدۆ ٢٥ یاری بۆ سپۆرتینگ ئەنجامدا، ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاری پرتوگالی لە مێژووی مانچێستەر یونایتد کاتێک بەرامبەر بە ١٢ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ ئینگلتەرا، لەگەڵ مانچستەر یونایتد : ١٩٦ یاری ئەنجامداوە لە بەرمبەردا ١١٨ گۆڵی تۆمارکردووە، ھەروەھا توانییویتەی ئەم نازناوانەشیان لەگەڵ بەدەست بێنێت:-
١-نازناوی خولی ئینگلیزی ( ٣ جار ) : ٢٠٠٦،٢٠٠٧،٢٠٠٨
٢- جامی ئینگلتەرا ( ١ جار ) :٢٠٠٣
٣- جامی خولی ئینگلیزی ( ٢ جار ) : ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٨
٤- جامی قەڵغانی یەکێتی ئینگلتەرا ( ١ جار ) : ٢٠٠٧
٥- خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ( ١ جار ) : ٢٠٠٨
٦- جامی جیھانی یانەکان ( ١ جار ) : ٢٠٠٨.
دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بەبڕی ١٣١ ملیۆن دۆلار پەیوەندی بەیانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد،لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەم ئەنجامانەی بەدەست ھێنا:-
١- کۆپا دێل ڕەی ( ٣ جار ) : ٢٠١٠ ---- ٢٠١٤.
٢- خوولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٢٠١١ - ٢٠١٢.
٣- جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠١٢.
٤- خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپای ٢٠١٣-٢٠١٤ ، ٢٠١٥-٢٠١٦.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ھتا ئێستاش لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لە ئاستە باشەکەی.



Print Friendly and PDF