خولی ئیسپانیا     -     یانەی ریاڵ مەدرید

گارێس بەیڵ


ناوی تەواوی "گارێس فرانک بەیڵ"ە، لە ١٦ی جولەی ١٩٨٩ لە شاری کاردیف لەدایک بووە، لەمنداڵییەوە خولیای یاری تۆپی پێی ھەبووەو لە منداڵیدا لە تیپی کاردیف یاری کردووە، کارامەییەکەی لە یاریکردندا خێراییەکەیەتی، کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵ بووە توانای ھەبووە ١٠٠ مەتر بە ١١،٤ چرکە ببڕێت. 
لە ساڵی ٢٠٠٦ پەیوەندیی بە یانەی ساوسھامپتۆنی ئینگلیزیەوە کرد و سەرەتا لە شوێنی بەرگریکاری باڵی چەپ لە خولی پریمەرلیگدا یاری دەکرد، ساڵێک دوای ئەوە یانەی تۆتینھامی ئینگلیزی بە ٥ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی ھێنایە ڕیزەکانیەوە 
لە ساڵی ٢٠١٢ەوە گاریس بەیڵ شوینی یاریکردنی لە بەرگریکاری باڵی چەپەوە گۆڕی بەھێرشبەرو لێرەوە تواناکانی بۆ ھەموو لایەک دەرکەوتن، کە بۆ ساڵی ٢٠١٢ - ٢٠١٣ توانی ھەردوو خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ و باشترین یاریزانی لاو بەرێتەوە.
لەبەر ئاستەباشەکانی ساڵی٢٠١٣ ،یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە بڕی ٩١ ملیۆن یۆرۆ ھێنایە ڕیزەکانیەوە، کە توانیویەتی چەندین نازناو لەگەڵ یانەکەیدا بەدەست بھێنێت، لەوانەش:
١ جامی خولی کۆپادیلرێی ساڵی (٢٠١٣ - ٢٠١٤)
٢ جامی یانە پاڵەوانەکان ساڵی  (٢٠١٣ - ٢٠١٤) - (٢٠١٥ - ٢٠١٦)
١ جامی جیھانیی یانەکان ساڵی (٢٠١٥)
١ جامی سوپەر ساڵی (٢٠١٣ - ٢٠١٤) 
گارێس بەیڵ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەشیدا توانای خۆی سەلماندووەو لە ساڵی ٢٠١٦ توانیویەتی ڕێبەرایەتی ھەڵبژاردەکەی بکات بۆ خولی یۆرۆ، کە بۆ یەکەمجار بوو ھەڵبژاردەکەی بتوانێت بگاتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.

  

Print Friendly and PDF